پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-05-29

97195 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

هەندێك شتی نوێ فێردەبیت و چەند هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت کە بەجۆشت دەکات، بەخت یاوەرت دەبێت و کەشی ئەمڕۆت ئارامدەبێتەوە، لە دۆخێکی گونجاودا دەژیت.

راوبۆچونەکانی خۆشەویستەکەت یارمەتیت دەدات چارەسەری هەندێك بابەتی ئاڵۆز بکەیت، بەڵام کەلەڕەقیت وادەکات هەموو هەوڵەکانت بەفیڕۆ بچێت و ئەنجامیان نەبێت.

دۆخی پیشەیی و خێزانیت بەگشتی ئاڵۆز بووە و پێویستییان بەوەیە کە ئارامیان بکەیتەوە و دیبلۆماسییەت بەکاربهێنیت بۆ  چارەسەری کێشە و ناخۆشییەکان لەگەڵ هەندێك لە هاوپیشەکانتدا.

زۆر کات پێویستت بەوەیە کە رێنماییەکانی هاوبەشی ژیانت بە هەند وەربگریت چونکە ئەو باشتر لە دۆخی خێزانیت تێدەگات و دەزانێت چۆن هەڵە و ئاستەنگییەکانت لێ دووربخاتەوە.

ئەمڕۆ لە کێشەیەکی پیشەیی رزگارت دەبێت کە بەهۆی یەکێك لە هاوپیشەکانتەوە تووشت بووە، دووبارە چالاکیت بەدەست دەهێنیتەوە و بۆ هەمووانی دەسەلمێنیت کە توانای کارکردن چۆنە.

هاوبەشی ژیانت بە بیرۆکەکانی دڵخۆشت دەکات و یارمەتیت دەدات کە لە کێشەکان رزگارت بێت بۆیە چیتر پێویست ناکات لەوە بترسیت کە پەیوەندیتان چی لێ بەسەردێت.

ئەمڕۆ دەگەیت بە کۆمەڵێك وەڵام کە وادەکات ویژدانت ئاسوودە بێت و مێشکت ئارامبێت، لە هەمان کاتدا وانە لە هەڵەکانی رابردووت وەردەگریت.

هەوڵبدە زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیكببیتەوە و خۆشەویستیی و گرنگییەکی زیاتری پێبدە، هەوڵبدە لە پێویستیی و دۆخی ژیانی تێبگەیت.

ئەمڕۆ باس لە سەرکێشی و گەشت و جوڵەی جیاواز دەکرێت، ئارەزوو دەکەیت کار لەسەر هەندێك بابەتی گرنگ بکەیت کە جێی سەرنجی دەورووبەرەکەت دەبێت.

هەر کاتێك بڕیارێك دەدەیت کە پەیوەندی بە ژیانی کەسانی دیکەشەوە هەیە دەبێت روونکردنەوە بدەیت لەبارەیەوە بۆ کەسە نزیکەکانت بۆ ئەوەی بتوانن لێت تێبگەن و پشتگیرت بن.

هەوڵبدە زیاتر جدی بیت لە کارکردندا و پارێزگاری لە ئارامیی و لەسەرخۆییت بکەیت بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ئاستەنگییانە بهێنیت کە بەسەرتدا هاتوون.

تووشی هەندێك کێشە و ناخۆشی دەبیت و شتەکان بەو جۆرە ناڕۆن کە پلانت بۆ داناون، تێدەگەیت و دەزانیت کە کاتی ئەوە هاتووە هەموو راستییەکان ئاشکرابکرێن.