چۆنییەتی بەکارهێنانی مایۆنیز بۆ نەهێشتنی وشکیی قژ

2020-05-29

16609 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مایۆنیز جگە لەوەی لە چەندین خۆراکی جیاوازدا بەکاردەهێنرێت و تامێکی هەیە کە ناتوانرێت وازی لێبهێنرێت، سوودێکی زۆری بۆ قژیش هەیە.

ماڵپەڕی "Wiki How" لە بابەتێکدا ئاماژە بە چۆنییەتی بەکارهێنانی مایۆنیز بۆ نەهێشتنی وشکی قژ دەکات و دەڵێت، بڕێک لە مایۆنیز بە فڵچەی بۆیەکردنی قژ دەدرێت لە تەواوی قژەکە و بنبێخی سەر، بۆ ماوەی کاتژمێرێک پێوەی دەبێت، دواتر بە ئاو و شامپۆ بە جوانی دەشۆردرێت.

هەفتەی جارێک بەکارهێنانی ئەم ڕێگەیە یارمەتیدەرە لە پاراستنی قژەکە لە وشکبوون ئەویش بەهۆی بوونی چەندین پێکهاتەی گرنگ لە مایۆنیزدا.

جگە لەوەی وشکی قژ ناهێڵێت بریقە و ڕەونەق بە قژەکە دەدات و هۆکارێکیشە بۆ بەهێزکردنی قژ.

10 Fabulous Beauty Hacks That Can Save the Day in Just a Moment

ب.ع