ئایا زۆر سێکس کردن زیانی هەیە؟

2020-05-29

295769 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێک لە باوترین پرسیارەکان سەبارەت بە سێکس کە چەندین کەس وەڵامی هەڵەیان لە مێشکیاندا بۆی هەڵگرتووە، ئەوەیە کە ئایا سێکسی زۆر زیانی بۆ تەندروستی هەیە یاخود نا؟

ژمارەی ئەو جارانەی کە دوو هاوسەر پێکەوە لە هەفتەیەکدا سێکس دەکەن زۆر جیاوازە، زاناکانیش هیچ ژمارەیەکیان وەک "ئاسایی" دەستنیشان نەکردووە تاکو پێوەی پابەند ببیت.

زۆر سێکس کردن بە نزیکەیی هیچ زیانێکی نییە، تاکو خۆت وهاوسەرەکەت ئاسوودە بن و ژیانی ئاسایی لێ تێکنەدابن، مانای وایە هیچ زیانێکی بۆتان نییە.

بەڵام چەند زیانێکی لاوەکی هەیە کە دەکرێت لە ڕێژەیەکی کەمی خەڵکیدا دەربکەون، لەوانە:

- وشکبوونەوەی زێی ژن

- هەوکردنی ڕێڕەوی میز

- هەستکردن بە ماندوویی جەستە

- داخواری پێیەکان

جگە لەمانە سێکس چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بۆ نموونە:

- پتەوکردنی بەندی دەروونیی نێوان هاوسەرەکان

- باشکردنی خەوی شەوان

- سووتاندنی ژمارەیەکی زۆر کالۆری

- زیادکردنی ئەگەری منداڵبوون (ئەگەر حەزت بە هەبوونی منداڵ بێت)

كيفية الاستعداد النفسي للجماع في الليلة الاولى!

ب.ع