وێنە.. منداڵێکی دوو مانگ دەتوانێت لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێت

2020-05-27

37340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەرچی منداڵ بە شێوەی سروشتیی لە تەمەنی نۆ مانگی تاکو یەک ساڵی لەو تەمەنانەدا دەتوانێت بە پێوە بوەستێت، بەڵام کچێکی بچوکی تەمەن هەشت هەفتەیی ئەو یاسایەی شکاندووە و دەتوانێت بەو تەمەنە کەمەیەوە لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێت.

ماڵپەڕی دونیا وەتەن لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کچە بچوکە تەمەنی تەنیا هەشت هەفتەیە و کێشی لە دوو کیلۆ و پێنج گرام تێناپەڕێت، لە ئێستادا تەمەنی ١٢ هەفتەیە و دەتوانێت بەبێ هاوکاری کەس لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێت.

دایک و باوکی ئاماژەیان بەوەکردووە، دانیشتنی منداڵ لەو تەمەنە ئاسان نییە چ بگات بەوەی بە پێوە بوەستێت، باوکی وتوویەتی "لە تەمەنی دوو مانگیدا کە تورەبووە خستوومەتە سەر ئەژنۆم، بەڵام لەبری ئەوەی دابینیشێت هەوڵیداوە بە پێوە بوەستێت".

فین جۆنسۆنی باوک و ئیمیلی دێریکی دایک کە لە شاری بریستۆن لە ئەمریکا دەژین ئاشکرایانکردووە، دوای پێنج ڕۆژ لە هاتنە دەرەوەیان لە نەخۆشخانە هەستیان بە بەهێزی کچەکەیان کردووە، پێشبینی دەکەن کچەکەیان پێش کاتی خۆی پێبگرێت و بە پێیەکانی خۆی بڕوات.

ئ.ل