منداڵێک دوای مردنی ژیانی چوار کەسی ڕزگارکرد

2020-05-26

5722 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 منداڵێک دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانلەدەستدەدات، بەهۆی رازیبوونی دایک و باوکی بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی منداڵەکەی چوار کەسی لە مردن رزگارکرد، هەر ئەمەش وایکرد یاسایەکی نوێ لە دادگای بەریتانیا دابنرێت.

ماڵپەڕی دنیا وەتەن لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، یاسا نوێیەکەی بەریتانیا ڕێگەیداوە هەموو کەسێکی پێگەیشتوو لە بەریتانیا بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتپێدانی ئەندامەکانی جەستەی ببەخشرێت، ئەمەش لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی ئەو کەسانەی کە لە لیستی چاوەڕوانی دەستکەوتنی ئەندامێکی جەستەدان.

ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرو ١٨ ساڵەوەیە بە مۆڵەت و بێ مۆڵەت کاتێک دەمرن دەتوانرێت ئەندامەکانی جەستەیان ببەخشرێت.

دوای مردنی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە کە لە ڕێگەی ئەندامەکامی جەستەیەوە ژیانی چوار کەسی لە مردن رزگارکرد، یاسا کۆنەکەی بەریتانیا چاکسازی تێدا کرا.

کیرا بۆڵ ئەو کچە تەمەن ٩ ساڵەی بەهۆی ڕووداوێکی تراژیدیاوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ گیانیلەدەستدا بوو ژیانی چوار کەسی ڕزگارکرد، ئەویش دوای ئەوەی دایک و باوکی ڕازیبوون ئەندامەکانی جەستەی کچە مردووەکەیانه ببەخشرێت بەو کەسانەی پێویستیانە، لەوانەش دڵی بە منداڵێکی کوڕ بەخشراوە.

Opt-out organ donation gets royal approval and WILL become law ...

Organ donor law change named after Max and Keira - BBC News

ئ.ل