ڤیدیۆ.. بچوکترین شێف لە جیهاندا ملیۆنێک فۆڵۆوەری هەیە

2020-05-25

3661 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو شێفە بچوکەی ماوەی چەند هەفتەیەکە تەمەنی بووە بە ساڵێک، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەژماری تایبەت بەخۆی بۆ دانراوە و ڤیدیۆکانی بڵاودەکرێتەوە، ژمارەیەکی زۆر فۆڵۆوەری هەیە.

دایکی ئەو شێفە بچوکە هەژمارەکەی داناوە لە ژێر ناوی"Kobe Eats"، ئەمەش لە پێناو بڵاوکردنەوەی کاتە خۆشەکانی لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی، بەڵام ئەم هەژمارەی منداڵە بچوکەکەی بە شێوەیەکی خێرا بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، بەجۆرێک ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا گەیشتووەتە زیاترلە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس، هەروەک نیویۆرک پۆست ئاماژەی پێکردووە.

لە گرتە ڤیدیۆکاندا ئەو منداڵە بچوکە ژەمە خواردنی هەمەجۆر ئامادە دەکات، وەک پاستا و هێلکە و خواردنە جیهانییە ئاسانەکان، لەگەڵ هەندێک جۆری سۆس.

دایکی ئەو منداڵە ئاشلی وایان بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، یەکەم ڤیدیۆی منداڵەکەیان لە کۆتای مانگی شوباتی رابردوودا بڵاوکردوووەتەوە، ئەو کاتە تەنیا ٢٠٠ فۆڵۆوەری هەبوو، لە ١٥ی نیسانەوە ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی بەخێرایی زیادیکرد گەیشتە ٢٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار کەس، هەروەک خۆی دەڵێت "هەرگیز پێشبینی ئەوەمان نەکردبوو".

لە گرتە ڤیدیۆکاندا دیارە، ئەو منداڵە "کوبی" قسە ناکات بەڵکو بە ڕوویەکی خۆشەوە تامی خواردنەکان دەکات و دەنگی منداڵانەی ناسکی لێوەدێت.

دایکی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو شێفە بچوکە گرنگی بە ڕێکخستنی چێشتخانەکە نادات، بەڵکو دوای تەواوبوونی کارەکانی کوڕەکەی ماوەی کاتژمێرێک سەرقاڵی پاکردنەوەی چێشتخانەکە دەبێت.

I LOVE @hormel.pepperoni and i’m so excited to team up with the brand to bring great pizza to all my new friends! Today I am demo'ing a cast iron skillet pizza recipe created special for me! You can find the recipe at @hormel.pepperoni or in my story! ** GIVEAWAY CLOSED** CONGRATS @mat.young1 Not only that, I'll be giving away a Hormel Pepperoni pizza-making kit and a six-month supply of pepperoni to one of you today. No reposting or tagging friends necessary, simply follow the instructions below! - 1. Follow @kobe_yn & @hormel.pepperoni - 2. Comment below with your favorite pizza toppings, starting with #hormelpepperoni of course! - This contest is in no way sponsored by, administered, or associated with Instagram, Inc. By entering, entrants confirm they are 13+ years of age, release Instagram of responsibility, and agree to Instagram's term of use. Entries close 11:59PM Central Time on Wednesday 5/20/2020. Winner will be chosen at random by Pickerist and posted here by EOD Thursday 5/21/2020. #sponsored #ad

A post shared by KOBE EATS (@kobe_yn) on

ئ.ل