میران عەلی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

2020-05-25

6110 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی نوێترین بەرهەمی بە زاراوەی کرمانجی بەناوی "ڕی چالێ" لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

"ڕی چالێ" نوێترین گۆرانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلییە، هۆنراوەی ئاکام ئاکرێیە، لاوک دانا ئاوازی بۆ داناوە، میکس و موزیک و ئەڕەنجمێنتی لە ستۆدیۆی ئاریۆس بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

میران عەلی نوێترین گۆرانی بە زاراوەی کرمانجی وتووە و بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پێشکەشی هەوادارەکانی کردووە.

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە و لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.

ئ.ل