شێوازی ئامادەکردنی تەلبینە

2020-05-25

24160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەلبینە "بەماستکردن" یەکێکە لەو خواردنانەی وەک دەرمان وایە کە سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، ئەو کەسانەی خەمۆکی و نەخۆشی دڵ و قۆڵۆن و فشاری خوێن و گرفتی بیرچوونەوەیان هەیە بەسوودە، لە شێوەدا لە محەلەبی دەچێت.

کەرەستەکانی:

سێ کەوچکی چێشت ئاردی جۆ

کەوچکێکی چێشت هەنگوینی ئەسڵی

کوپێک ئاوی گەرم یان شیری گیراوە

ئامادەکردنەکەی:

لە مەنجەڵێکی بچوکدا و لەسەر ئاگرێکی کز ئاوەکە دەکەینە ناو مەنجەڵەکەوە، پاشان وردە وردە و بە هێواشی ئاردەکەی تێدەکەین و لەگەڵیدا تێکی دەدەین.

بۆ ماوەی پێنج بۆ حەوت خولەک بەردەوام لەسەر ئاگرە کزەکە تێکی دەدەین تا قوڵپێک دەدات و خەست دەبێتەوە، دواتر ڕۆیدەکەینە ناو دەفرێکەوە و هەنگوینەکەی تێکەڵ دەکەین و بە کەوچک تێکی دەدەین، لەکۆتاییدا ئامادەی خواردن دەبێت.

تێبینی: تەنیا بە ئاردی جۆ دەکرێت و ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن نیو کەوچک هەنگوینی تێبکەن.

No photo description available.

ئ.ل