پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-05-25

75775 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.


ئەمڕۆ بەهۆی کارکردنی زۆرەوە هەست بە ماندوێتی و بێهیزی دەکەیت، ئەگەری هەیە ئەمڕۆ هەندێک هەواڵی خۆشت پێبگات.

دەرچوونە نوێیەکانت یارمەتیدەردەبێت بۆ دۆزینەوەی کەسە گونجاوەکەی نێو ژیانت و جێگری باری سۆزداریت، لەم ماوەدا کەسێک دەناسیت و لێت نزیک دەبێتەوە.

ئیرەیی زۆر کاریگەریی لەسەر داهاتووی خۆشەویستییەکەت دەبێت و تۆش وابەستەی بە بەرامبەرەکەتەوە بە جۆرێک بۆت ئاسان نابێت دەستبەرداری بیت، ئاقڵانە ڕەفتار بکە و بە باشی هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکە.

بڕیارە قورس و چارەنوس سازەکان کاریگەریی لەسەر لایەنی تەندروستیت بەجێدەهێڵێت، ئەوەش چواردەورەکەت ناچار دەکەن هاوکاریت بکەن.

زیاتر هۆشیاربە و هەڵەکان کەمبکەرەوە ڕێگەش مەدە کەس کۆنترۆڵی ئیشەکانت بکات، خۆت خاوەنی بریاری و دەتوانیت بەرپرسیارێتی هەڵبگریت.

خۆت لە گرژی و دەمەقاڵە بەدوربگرە بەتایبەت لەگەڵ هاوپیشەکانتدا، هەوڵبدا دادوەرانە بڕیار بدەیت و خواست و ئامانجەکانت بەدەستبهێنیت.

دورکەوتنەوەی زیاد لە زۆر لە خۆشەویستەکەت گومان و گلەیەکانی زیاتر دەکات، هەوڵبدە کاتی زیاتری لەگەڵدا بەسەر بەریت.

بارودۆخی تەندروستیت توشی بێتاقەتی و گرژیت دەکات، بەسەر دۆخەکەتدا زاڵبە و نێوان لەگەڵ هەندێک لە کەسە نزیکەکان باشبکەرەوە بۆئەوەی بتوانن هاوکاریت بکەن.

هەندێک گۆرانکاری و فشار لە کارەکەتدا دروست دەبێت کارێبکە بە قازانجی تۆ بێت، هەست بە وری زیاتر دەکەیت و خۆت بە دەستەوە نادەیت و بارودۆخ باشتر دەکەیت.

بۆ گەشت و خۆشی چوونە دەرەوەکان پاشگەز مەبەرە و کەمێک بچۆرە سروشتەوە بۆئەوەی لە گرفتە دەروونی و بێزارییە ڕزگارت بێت.

ئەمڕۆ کۆمەڵێک گرژی و گفتوگۆی نەخوازراو ڕوودەدەن، ئەگەری هەیە کاریگەریی لەسەر گۆڕینی شێوازی ژیانی پیشەییت دروست بکات.

هەوڵدەدەیت پەیوەندییەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا باشتر بکەیت و سەرکەوتووبیت تێیدا، بەڵام هەوڵەکانت بێ ئەنجام دەبێت باشترە بۆ هۆکارە سەرەکییەکە بگەڕێیت.

ئ.ل