ڤیدیۆ.. ئیمامی مزگەوتێک لەدەست پۆلیس هەڵدێت

2020-05-25

4399 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە وڵاتی میسر، دوای ئەوەی ئیمامی مزگەوتێک دەیەوێت نوێژی بەکۆمەڵی جەژن ئەنجامبدات، پۆلیس دێتە سەری و ئەویش هەڵدێت.

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، یەکشەممە لە ناوچەی نەبەروهی سەر بە پارێزگای ئەلدەقەهلیە لە میسڕ، ئیمامێک لە یەکێک لە مزگەوتەکان هەوڵی ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵی دا، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە رەتکرایەوە و ئیمامەکە لەدەستیان هەڵهات.

پێشتر، ئەوقافی میسر رایگەیاندبوو، پێویستە لە ڕێگای بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە و دوور لە قەرەباڵغی، نوێژی جەژن بەڕێوەبچێت و پاشان قورئانی پیرۆز لە ڕێگای رادیۆکانەوە پەخشبکرێت، بڕیاریشیدابوو سزای هەر کەسێک بدات کە لە دەرەوە یان ناوەوەی مزگەوتەکان هەوڵی رێکخستنی کۆبوونەوە بدات.