وێنە.. تیمساحەکەی هیتلەر گیانیلەدەستدا

2020-05-25

7359 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باخچەی ئاژەڵانی مۆسکۆ گیانلەدەستدانی تیمساحێکی راگەیاند، کە بە بڕوای گشتیی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە، خاوەندارێتییەکەی بۆ ئەدۆڵف هیتلەر دەگەڕێتەوە.

میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، کە باخچەی ئاژەڵانی مۆسکۆ رایگەیاندووە، هەینی رابردوو، تیمساحی ناسراو بە ساتێرن کە تەمەنی ٨٤ ساڵە، گیانیلەدەستداوە و ئەوەش، وەکو مردنی تیمساحەکەی هیتلەر لێکدەدرێتەوە.

ئەو تیمساحە، لە ئەمریکا لەدایکبووە و پاشان نێردراوە بۆ باخچەی ئاژەڵانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بەڵام لە پاش جەنگی دووەمی جیهانیی، گواستراوەتەوە بۆ مۆسکۆی پایتەختی روسیا.

لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، دواجار روسیا بەسەر ئەڵمانیای نازیدا سەرکەوت و لە مانگی ئایاری ١٩٤٥دا ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت لە بەرلین هەڵکرا.

Alligator Rumored to Have Belonged to Adolf Hitler Dies in Moscow Zoo

Farewell to Saturn, the “Hitler” alligator who survived the bombs ...

Hitler's Alligator' Dies in Moscow Zoo - Sputnik International