چۆن لەڕێی خەوەوە کێشت لەدەست دەدەیت؟

2020-05-25

20291 جار خوێندراوەتەوە

+ -

٢٠ ساڵ زیاترە زاناکان بۆیان دەرکەوتووە، لەگەڵ گۆڕانی شێوازی ژیان و زیادبوونی دڵەڕاوکێ و کەمبوونەوەی خەودا بە گشتی کێشی لەشیش زیاد دەکات،

هۆرمۆنی گریلین، کە بەرپرسە لە هەستکردن بە برسێتی، لەگەڵ کەمبوونی خەو و زیادبوونی دڵەڕاوکێدا زیاد دەبێت، ئەمەش وادەکات مرۆڤ زیاتر بخوات و زووتر کێشی زیاد بکات.

بەپێی بابەتێکی گۆڤاری فرۆیندنی ئەڵمانی، ئەم هۆرمۆنە کاریگەری نەرێنی لەسەر زیندەچالاکی و سووتانی چەوری جەستە هەیە، کێشەکە هەر ئەوەندەش نییە، ئەوانەی کە خەویان خەویان کەمە تەنیا کێشیان زۆر نییە، بەڵکو ڕێژەی شەکریش لە لەشیاندا زۆرترە و پەستانی خوێنیشیان بەرزترە.

گۆڤارەکە چەند ئامۆژگارییەکی بۆ ئەو جۆرە کەسانە خستووەتەڕوو:

١. خەوی پێویست

مرۆڤی پێگەشتوو پێویستە لە شەوێکدا حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بخەوێت و لە نان خواردنی پێش خەو بەدووربێت.

٢. خواردنی ژەمەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو

٣. وەرزشکردن

٤. پاراستنی شێوازی ژیانێکی ڕێکخراو

Is It Possible to Lose Weight While You Sleep? | Psychology Today

ب.ع