چۆن کەڤەرە زەردهەڵگەڕاوەکەت ڕوون دەکەیتەوە؟

2020-05-24

149659 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرەتا کە کەڤەرە ڕوونەکەت لە مۆبایلەکەت ئاڵاند شێوەیەکی جوانی پێدا و هەستت دەکرد کە ئێستا ئیتر پارێزراوە، بەڵام دوای ماوەیەک زەرد هەڵگەڕا و ئیتر وردەوردە تۆش لەبەرچاوت کەوت، ئەمە چیرۆکی زۆرینەی ئەو کەسانەیە کە کەڤەری پلاستیکی ڕوون بەکاردەهێنن.

کەڤەرە ڕوونەکان لە سیلیکۆن دروست دەکرێن، کە پۆلیمەرێکی هەرزانە و توانای نوشتانەوەی هەیە، بەڵام دیوێکی نەرێنیی ئەم پۆلیمەرە ئەوەیە کە دوای ماوەیەک بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ ماددەی کیمیایی جیاواز و تیشک و گەرمیدا زەرد هەڵدەگەڕێت، ئەم زەردهەڵگەڕانە تەنیا پیسی نییە، بەڵکو مانای داخورانیشی دەگەیەنێت.

بە چەند ڕێگایەک دەتوانیت کەڤەرەکەت ڕوون بکەیتەوە، بۆ نموونە دەتوانیت چەند دڵۆپێک سابوونی شلی قاپ شۆردن لەگەڵ ٢٤٠ میلی لیتر ئاوی گەرمدا تێکەڵ بکەیت و بە فڵچەیەکی ددان بیدەیت لە کەڤەرەکە، دواتر بە ئاو بیشۆیت و لێگەڕێیت وشک ببێتەوە.

جگە لەمە، دەتوانیت سۆدای چێشت لەگەڵ ئاودا بەکاربهێنیت، بە هەمان شێوە دەبێت بە فڵچەیەکی ددان لە کەڤەرەکەی بدەیت و دواتر بیشۆیت.

ڕێگەیەکی دیکەی ئاسان ئەوەیە کە بە کحول کەڤەرەکە بسڕیت، هەرکام لە ماددەکانت لەبەردەستدا بوو دەتوانیت ئەوەیان هەڵبژێریت.

ب.ع