بۆچی بەشی خوارەوەی قوفڵ کونی تێدایە؟

2020-05-24

34029 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرچەندە لەوانەیە سەرنجت نەدابێت، بەڵام زۆرینەی قوفڵەکان یەک یان دوو کونی بچوکیان تێدایە، بەڵام سوودیان چیە؟

لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری قوفڵەکان لە دەرەوە بەکاردێن، ئەم کونە بچوکانە لە ژەنگهەڵهێنان دەیانپارێزێت، چونکە ئاویان پێدا دەچێتە خوارەوە و ناهێڵێت ئاو لەناویاندا بمێنێتەوە.

جگە لەوەش، قوفڵەکە لە بەستن دەپارێزێت، دیسان لەبەر ئەوەی ناهێڵێت ئاوی تێدا بوەستێتەوە.

لە هەمووی گرنگتر، ئەگەر قوفڵەکەت لە کارکردن وەستاوە، دەتوانیت لەو کونەوە بڕێک ڕۆن یان هەر جۆرە چەورکەرێکی دیکە بکەیتە ناوی و پاشان چەند خولەکێک چاوەڕێ بکەیت، بەو شێوەیە ئاسانتر کلیل لەناویدا دەسوڕێت.

This Is Why Padlocks Have Those Small Holes In The Bottom - I'm A ...

ب.ع


 

زۆرترین خوێندراو