ڤیدیۆ.. پیاوێکی مەست زۆرانبازی لەگەڵ ورچدا دەکات

2020-05-24

9671 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی دانیشتووی وڵاتی پۆڵەندا لەکاتی سەردانکردنیدا بۆ باخچەیەکی ئاژەڵان، بەسەر پەرژینی دەوری ورچێکدا هەڵدەگەڕێت و ژیانی خۆشی و ورچەکەش دەخاتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕێ دەیلی مەیڵ، پیاوەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و دوای ئەوەی بەسەر پەرژینی باخچەی ئاژەڵانی وارسۆدا خۆی هەڵدەداتە دیوی ناوەوە.

لە ڤیدیۆکەدا، ورچێکی مێینە شوێنی پیاوە مەستەکە دەکەوێت و ئەمیش پەلاماری ملی دەدات و سەری لە ژێر ئاوەکەوە ڕادەگرێت.

دوای ئەوەی تیمێکی ئاگرکوژێنەوە پیاوەکە ڕزگاردەکەن، دەیگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام تەنیا چەند برینێکی سووکی هەبووە.

وتەبێژی باخچەکە دەڵێت، ورچەکە، کە ناوی سابینایە، لە دوای ڕووداوەکە زۆر شۆک بووە و ئێستا لە ژێر چاودێریی وردی ستافی باخچەکەدایە.

ب.ع