فیلەرێکی هەزار و ١٠٠ دۆلاری چی لە ڕووخساری ژنێک کردووە؟

2020-05-24

43434 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی چینی ویستی لەڕێی نەشتەرگەریی جوانکارییەوە ڕووخساری گەنج بکاتەوە، بەڵام ئەوەی چاوەڕێی نەدەکرد بەسەریداهات.

ژنەکە ناوی "چی"ییە و دانیشتووی شاری هانگژووی ڕۆژهەڵاتی چینە، دوای ئەوەی سەردانی کلینیکێکی جوانکاری لە شارەکەی خۆیدا دەکات، بە ڕووخسارێکی مۆنەوە دێتە دەرەوە، چونکە فیلەرەکەی کارێکی وای کردووە کە بەردەوام وەک ڕووخساری بەو شێوەیە ترش و تاڵ بێت.

ژنەکە سەرەتا تەنیا بۆ ئەوە چووە بۆ کلینیکەکە تاکو ڕووخساری گەنجتر بکاتەوە، بەڵام ستافەکە قایلیان کردووە کە فیلەریش بکات، بۆ ئەوەی کاریگەریی نەشتەرگەریەکە جوانتر دەربکەوێت.

ژنەکە بۆ گەنجکردنەوەی ڕووخساری بڕی ٢٠ هەزار یوانی (٢ هەزار و ٨٠٠ دۆلار) بەخەرج داوە، فیلەرەکەش لەگەڵیدا ٨ هەزار یوان بووە کە دەکاتە هەزار و سەد دۆلاری ئەمریکی.

پزیشکەکانی کلینیکەکە باسیان لەوە کردووە، شێوازە سەیرەکەی ژنەکە تەنیا کاریگەرییەکی لاوەکیی و کاتیی نەشتەرگەرییەکەیە و بە تێپەڕینی کات ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام سەرەڕای تێپەڕینی دوو هەفتەش هێشتا هەمان مۆنی بە ڕووخساریەوە دیارە.

The Chinese resident, Ms Xie, said that she initially visited the cosmetic clinic in April to receive some non-surgical facial treatments - but ended up having a nose repair and brow-lift

The beauty lover was furious to see the botched injections had left her face with a permanent frown after nearly two weeks. Pictured, Ms Xie speaks with the clinic manager, Mr Fang

ب.ع