ڤیدیۆ.. پشیلەیەک بە دوو سەرەوە لەدایکبووە

2020-05-24

3505 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە وڵاتی ئەمریکا پشیلەیەک بە دوو سەرەوە لەدایکبووە و بەخێوکارەکانی یاخود بەخێوکارەکانیان سەریان لێشێواوە نازانن دەبێت لە چ دەمێکەوە شیری پێبدەن یاخود شیریان پێبدەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، پشیلەکە ڕۆژی چوارشەممە لە ویلایەتی ئۆریگنی ئەمریکا بە چوار چاو و دوو لووت و دوو دەمەوە لەدایکبووە.

بەخێوکارەکانی باس لەوە دەکەن، کاتێک ئەو ڕۆژە لە خەو هەستاون بینیوویانە پشیلەکەیان شەش بەچکەی بووە، بەڵام هەر زوو سەرنجیان داوە کە یەکێکیان ئاسایی نەبووە، پاشان پشیلە دوو سەرەکە دوو ناوی لێنراوە، بسکویت و گرەیڤی.

سەیرەکەی لەوەدایە، پشیلەکە بە دەمێکیان دەمیاوێنێت و بەوی دیکە نان دەخوات.

هەرچەندە خێزانەکە زۆر هەوڵ دەدەن لە ژیاندا بیهێڵنەوە، بەڵام ئەم پشیلانە تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم دەژین.

ب.ع