وێنەیەک چەند ڕاستییەک سەبارەت بە کەسایەتیت ئاشکرادەکات

2020-05-24

104877 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک جار ئەوەی دەیبینین هەمان شت نییە لەگەڵ ئەوانەدا کە خەڵکی دیکە دەیانبینن، ئەم جیاوازییە دەکرێت چەند ڕاستییەک سەبارەت بە چۆنییەتی بیرکردنەوەت بڵێت.

ماڵپەڕی برایت ساید وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئاژەڵێکی دوو سەرە و لایەکی لە قازێک دەچێت و لایەکەی دیکە سمۆرە.

ئەگەر یەکەمجار قازت بینی

Test: The Animal You See First Can Reveal Something New About You

مانای وایە زیرەکیت لە ئاستێکی بەرزدایە و هەموو شتەکان بە مێشک لێکدەدەیەتەوە و ناهێڵیت هەست و سۆز کاریگەری لەسەر بڕیارەکانت هەبێت، شتەکان ڕوونن و بە ئاسانی دیوی پشتەوەیان دەبینیت.

ڕۆشنبیرییەکت هەیە کە کەم کەسی دەورت هەیەتی، بەڵام گرنگە کە هەستەکانیشت لەبیر نەکەیت.

 

ئەگەر سمۆرەت بینی

Test: The Animal You See First Can Reveal Something New About You

کەسێکیت حەزت بە شتی نموونەییە، کاتێک کارێک دەکەیت دەبێت لە هەموو ڕوویەکەوە تەواو و بێ کێشە بێت، ئەگینا شەو خەوت لێناکەوێت، زۆر وردیت و ئاگات لە هەموو شتێکی دەورت هەیە.

هەموو شتێک دەکەیتە قوربانی خەونەکانت، هەموو ڕۆژێکیش هەوڵیان بۆ دەدەیت.

ب.ع