ئامادەکردنی کولیچەی سعودی بۆ جەژن

2020-05-23

8586 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کولیچە یەکێکە لە ئیشە هەورییەکان و زۆربەی کابانەکانی ماڵ جگە لە بۆنە و ئاهەنگە خێزانییەکاندا بۆ جەژنیش ئامادەی دەکەن، شێوازی ئامادەکردنی بەپێی دەستوری وڵاتان دەگۆڕێت.

پێداویستییەکان:

هەشت کوپ ئاردی بۆر

دوو کوپ ئاردی سپی

دوو کەوچکی بچوک خەمیرە

٤٠٠گرام کەرە

نیو کوپ شەکر

کوپێک شیری بۆدرە

نیو کەوچکی بچوک خوێ

سێ کوپ و نیو ئاوی گەرم

ناواخنەکەی:

دوو کوپ شەکر

دوو کەوچکی بچوک دارچینی

دوو کەوچکی بچوک حێلی هاڕڕاو

یەک کەوچکی بچوک زەنجەبیل

پێداویستییەکان بۆ ڕووکاری دەرەوەی کولیچەکە:

دوو هێلکە

¼ کوپ شیری شل یان گیراوە

نیو کەوچکی بچوک ڤانێلا

نیو کەوچکی بچوک قاوە یان نیسکافە

ئامادەکردنەکەی:

لە دەفرێکدا هەویرەکە ئامادەبکە، ئاردی سپی و بۆر و خەمیرە و کەرە و شەکر و شیر و خوێیەکەی تێکەڵ بکە، هێواش هێواش ئاوەکەی تێبکە، تا هەویرێکی نە توند نە شلی لێدەردەچێت، لەشوێنێکی گەرم دایبنێ و دایپۆشە.

سەرجەم کەرەستەکانی ناواخنەکە لە دەفرێکدا تێکەڵبکە و فڕنەکە ئامادەبکە لەسەر گەرمی ١٨٠ پلەی سەدی دایبنێ.

هەویرەکە پارچە پارچە بکە و بیکە بەشێوەی گونک، دواتر بەش بەش ناواخنی تێبکە و بیکەرە قاڵبی کولیچەوە.

سینی ناو فڕنەکە بە کاغەزی تایبەت داپۆشە و کەمێک بە ڕۆن چەوری بکە، کولیچەکانی لەسەر دابنێ.

زەردێنەی هێلکە و ڤانێلا و شیر و نیسکافەکە تێکەڵبکە، بە فڵچە بیدە لە ڕووکاری دەرەوەی کولیچەکان، لە کۆتاییدا بیخەرە فڕنەکەوە کە ئاڵبوو دەریبهێنە و لەگەڵ شەربەت پێشکەشی بکە.

مدير مهرجان "الكليجا": نعتز بتراثنا ولو قطعة حلوى.. والنوافذ ...

ئ.ل