چەند ئامۆژگارییەک پێش لێکردنەوەی مووە زیادەکانی جەستە بە مۆم

2020-05-23

48410 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێک لەو بابەتانەی خانمان پێش جەژن سەرقاڵدەبن پێوەی لێکردنەوەی مووە زیادەکانی جەستە و ڕوخساریانە، بۆ ئەوەش زۆربەیان مۆم بەکاردەهێنن کە ڕێگەیەکی ئاسانە و پیست جوان دەکات، بەڵام پێویستە پێش بەکارهێنانی ئاگاداربن.

ماڵپەڕی slice.caی ئەمریکی لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا نوسیوویەتی، بەکارهێنانی مۆم بۆ لێکردنەوەی موە زیادەکانی جەستە و ڕوخسار نابێت لە پلەی گەرمی بەرزدا بێت، چونکە زیان بە پێست دەگەیەنێت، باشترە بۆ ئەم مەبەستە ئەم ئامۆژگارییانە ڕەچاو بکەن:

١. پێش موولێکردنەوە گەرماوکردن بکرێت بۆ کرانەوەی کونیلەکانی پێست.

٢. دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هەندێک کەرەستە وەک زەیت و کرێم پێش بەکارهێنانی مۆمەکە.

٣. بەکارهێنانی لفکە بۆ تەقشیرکردنی پێست.

٤. پاککردنەوەی پێست پێش بەکارهێنانی مۆم، بۆ دڵنیابوونەوە لە نەمانی برین و ڕوشاوی بە پێستەوە.

Full Body Waxing, Eyebrow Waxing & Face Wax Services in Atlanta

ئ.ل