ڤیدیۆی چرکەساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر

2020-05-23

26742 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ساتەوەختی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە پاکستانییەکە بەسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری کاراچی بڵاوکراوەتەوە، کە هەڵگری ٩٩ سەرنشین بوو، وە چەندین زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

میدیاکانی پاکستانیش رایانگەیاند، لە کۆی ٩٩ کەس ٩٧یان گیانیان لەدەستداوە و تەنیا دوو کەس رزگاریانبووە.

دوێنێ هەینی، فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی پاکستان لە کاتی نیشتنەوەدا، بەسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبووندا کەوتەخوارەوە.