بۆچی نابێت توێکڵی پیاز فڕێبدەیت؟

2020-05-23

138372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرچەندە دەستت پێی ڕاهاتبێت کە توێکڵی چەندین سەوزە و میوەی جیاواز فڕێبدەیت لەبەر ئەوەی هەموو کەس وادەکات، بەڵام توێکڵی پیاز هێندە سوودی هەیە کە وات لێبکات جارێکی دیکە بە وریاییەوە هەڵیبگریت.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "They Healthy"، توێکڵی پیاز دەکرێت لە زەڵاتە و شۆربادا بەکاربهێنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A و B و C و دژەئۆکسانەکان.

جگە لەوانەش دژە هەوکردنە و چەند پێکهاتەیەکی هەیە کە پارێزگاری لە دڵ دەکەن و دژی نیشانەکانی پیری دەجەنگن.

هەروەها دەتوانرێت بۆ باشترکردنی گەشەی قژ بەکاربهێنرێت، دەتوانیت توێکڵی پیاز لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکەیت و بیکوڵێنیت، پاشان بە شامپۆیەکی ئاسایی قژت بشۆیت، بەڵام بەم تێکەڵەیە کەفەکەی لابدەیت، ئەمە قژت نەرم و ناسک دەکاتەوە و کڕێشیش لادەبات.

توێکڵی پیاز توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە لە ساڕێژکردنی برین و تێکچوونەکانی پێستدا، پارچەیەکی بە هێواشی بەو شوێنەی پێستتدا بهێنە کە دەتەوێت بیبووژێنیتەوە.

onions

ب.ع