ڤیدیۆ.. مێڤان بێدهی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

2020-05-23

3160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 هونەرمەند مێڤان بێدهی بەهۆی هاتنی جەژنەوە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی ( کچا گوندا ) بڵاوکردەوە.

هونەرمەنی گۆرانیبێژ مێڤان بێدهی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتى راگەیاند،" گۆرانیە نوێیەکەی بەناوی ( کچا گوندا )یە و ئاواز و هۆنراوەی جیهان بابیرە

ئەو هونەرمەندە وتیشی دیمەنەکانی کلیپەکە لە شاری زاخۆ وێنەگیراوە، هاوکات لەلایەن  حەسەن حاجیەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ مێڤان بێدهی لە ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە، تا ئێستا خاوەنی ٩ گۆرانیە و کلیپی بۆ هەموویان کردوە، گۆرانیەکانی زیاتر  ئەڤینداری و فۆلکلۆر و نەتەوەییە، ئەو هونەرمەندە لە ئێستادا لە شاری دهۆک دادەنیشێت.