دوو خواردن ناهێڵن زوو پیرببیت

2020-05-23

58471 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماریا مۆخینا شارەزایەکی ڕوسییە لە بواری خۆراکدا، ئاماژەی بە دوو خۆراک کردووە کە نیشانەکانی پیربوون بەسەر جەستەوە دوادەخەن.

ماڵپەڕی "Sputnik" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە زانیارییەکانی ئەو پسپۆڕە کردووە و ناوی دوو خواردنی خستووەتە ڕوو کە کاریگەرییان لەسەر خاوبوونەوە و درەنگ خستنی نیشانەکانی پیری هەیە، ئەوانیش:

چای سەوز

The health benefits of green tea | BBC Good Food

خواردنەوەی چای سەوز جگە لەوەی بۆ تەندروستی گرنگە بەهۆی ئەو دژە ئۆکسانەی لە پێکهاتەیدا هەیە، کردارەکانی هەرسکردنی خۆراک خێراتر دەکات و پێست لە چرچی و وشکبوونەوە دەپارێزێت.

خورما

Medjool Dates: Nutrition, Benefits, and Uses

خۆراکێکی بەسوودە، جونکە بڕێکی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە و ڕێگری لە تێکچوونی باری دەروونیی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاریی کرداری هەرس دەکات و گرفتەکانی بەدهەرسی ناهێڵێت، جەستە بە ئاسانیی ماددە خۆراکییەکانی دەمژێت، بەو جۆرە یارمەتیدەر دەبێت لە درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی.

ب.ع