ڤیدیۆ.. بچوکترین یاریزانی تۆپی پێ هەمووان سەرمان دەکات

2020-05-22

4093 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارات حوسێنی ئەو منداڵەی کە بە بچوکترین یاریزانی تۆپی پێ ناسراوە توانی دووبارە سەرنجی هەمووان رابکێشێت، دوای ئەوەی توانی سێ هەزار شەق لە تۆپێك بدات بەبێ ئەوەی بیکەوێنێتە سەر زەوی.

لە هەواڵێكدا ماڵپەڕی "سکای نیوز" ئاماژەی بەوەکردوە، ئاراتی تەمەن شەش ساڵ منداڵێکی ئێرانییە کە ئێستا لە بەریتانیا دەژی و سەرسامی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە، هەروەها چەندین ڤیدیۆی سەرسوڕهێنەری هەیە کە تێیدا تواناکانی لەبواری تۆپی پێدا نیشانداوە، باوکیشی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ بڵاودەکاتەوە.

ئارات کە توانیویەتی سەرنجی لیۆنێل میسی رابکێشێت، خەون بەوەوە دەبینێت رۆژێك لەو تیمەدا ببێت بە یاریزان.

لە پێشتریشدا ئارات سەرسامی خۆی بۆ میسی دەربڕیوە، لە وەڵامدا میسی وتوویەتی: "سوپاس ئارات، ئاستێکی زۆر سەرسوڕهێنەرم لەتۆدا بینیوە، باوەشتپێدا دەکەم".