دایكێك بۆماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ شیر بە منداڵەکانی دەدات

2020-05-21

20051 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دایكێك بۆماوەی پێنج ساڵ  بە بەردەوامی شیردەدات بە منداڵەکانی، بەمەش هەموو یاسا تەندروستییەکان دەشکێنێت کە داندراون لەبارەی شیردانی سروشتییەوە، چونکە هەر دایکێك دەبێت لە دوو ساڵ زیاتر شیرنەدات بە منداڵەکەی.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بەوەکردوە، لۆرا سمیس تەمەن ٢٥ ساڵ کە دایکی دوو منداڵە، ماوەی پێنج ساڵ شیریداوە بە جولی کچی کە تەمەنی پێنج ساڵە، و بەردەوامە لە شیردان بە بیبنتی کوڕی کە تەمەنی دوو ساڵە، و پلانی وەستانی نییە لە شیردان بە منداڵەکەی.

ئەم ژنە رۆژی سێ جار شیردەدات بە منداڵەکانی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەهۆی ئەوەی شیرەکە بەسوودە، منداڵەکانی هەرگیز تووشی ئەنفلەوەنزا نەبوون و سەردانی پزیشکیان نەکردووە. و تەندروستییەکی زۆر باشیان هەیە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە کە بەردەوام دەبێت لە شیردان بە منداڵەکانی تا تەمەنیان دەگات بە هەشت ساڵ، بەڵام ئەگەر بیانەوێت بوەستن لە خواردنی شیرەکەم ئەوا پێیان ناڵێم نا.

لۆرا دەڵێت: "بیستوومە کە پزیشکان داوایان لە ژنان کردووە لە دوای شەش مانگ بووەستن لە پێدانی شیر بە منداڵەکانیان بەڵام ئەمە جێگەی تێگەیشتن نییە بۆمن".

لەگەڵ ئەمەشدا ئەم دایکە دەیەوێت هانی دایکانی دیکە بدات لە ویلایەتی میشیگان تا بۆماوەیەکی درێژخایەن شیربدەن بە منداڵەکانیان.

هەروەها بەر لە لۆرا ، دایکی ئەم رێگەیەی گرتووەتەبەر و دەڵێت، "دایکم تا تەمەنی چوار بۆ پێنج ساڵی شیریداوە بە من و خوشکوبراکانم".

وێڕای ئەوەی لۆرا بەردەوام رەخنەی لێدەگیرێت لەلایەن دەورووبەرەکەی و کەسانی دیکەوە، بەڵام گوێ بەوە نادات کە ئەوان چیدەڵێن، بەڵکو دەیەوێت ئەو یاسایە بشکێنێت و هانی خەڵك بدات لەسەر شیردانی سروشتی درێژخایەن.