منداڵێك بە دوو ئەندامی نێرینەوە لەدایكبووە

2020-05-21

259679 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میدیاکانی میسر رایانگەیاندووە، حاڵەتێکی دەگمەن تۆمارکراوە کە پێشتر نەبووە و بە ژمارە ٢٠ دادەندرێت لە جیهاندا، کە بریتییە لە لەدایكبوونی منداڵێک کە دوو ئەندامی نێرینەی گەشە تەواویی هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "القاهرة ٢٤" ئاماژە بەوەکراوە، نەخۆشخانەی " صحة المرأة الجامعي" لە ئەسیوت رۆژی چوارشەممە، سەیرترین حاڵەتی تۆمارکردووە دوای  لەدایكبوونی منداڵێك بە دوو ئەندامی نێرینەوە کە یەک شوێندا بەبێ ئەوەی کونی کۆمی هەبێت.

پسپۆڕی بواری نەشتەرگەرییەکانی کۆئەندامی میز و زاوزێ، ئەحمەد کەمال وتی: "شۆكبووین بە بینینی منداڵك کە بەو ئەندامە زیادەیەوە لەدایكبووە، بە پشکنینێکی سەرەتاییش دەرکەوت کە کونی کۆمی نییە، بۆیە بەخێرایی نەشتەرگەری بۆکرا تا لەجێگەی ئەوە کونێکی دیکەی لەلایەکی سکییەوە بۆ بکرێتەوە بەشێوەیەکی کاتی، هەروەها دەرکەوت ئاوسانی گورچیلەی راست و کێشەی قۆڵۆنی هەیە".

ئاماژەی بەوەشدا، روونکردنەوە بۆ ئەم حاڵەتانە تا ئێستا نییە، بەڵام زۆرکات بەهۆی تێكچوونی گەشەی جیناتییەوە روودەدات کە پەیوەندی بەو ناوچەیەوە هەیە، یاخود لە ئەنجامی بەیەکدا لکانی هێلکەیەکی دیکەوە دەبێت لە کاتی دووگیانیدا.

وتیشی، پشکنینی تەواو بۆ ئەو منداڵە دەکرێت و ئەو ئەندامی نێرینەیە دیاریدەکرێت کە بەستراوە بە ڕێڕەوی میزەوە، ئەوەی تریان لێدەکرێتەوە، و گۆڕانکاری تێدا دەکرێت تا بەشێوەیەکی ئاسایی دەربکەوێت.

لأول مرة في مصر.. ولادة طفل يمتلك عضوين ذكريين (صورة)

ژ.ن