وێنەیەکی نەبینراوی خۆر کە لە نزیکەوە گیراوە بڵاوکرایەوە

2020-04-10

8706 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایانی بەریتانیا کە شانبەشانی دەزگای ناسای ئەمریکا کاردەکەن، ژمارەیەک وێنەی نزیکی خۆریان بڵاوکردووەتەوە کە دەردەکەوێت بەرگەهەوای خۆر ئاڵۆزترە لەوەی پێشتر زانراوە.

 بەگوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوز، وێنەکان بە تێلەسکۆپی دەزگای ناسا گیراون، لە جۆری "ئەیچ ئای ڤی- سی ئێن ئێن" کە دەردەکەوێت، بەرگەهەوای خۆر پڕە لە شریتی پلازما کە پلەی گەرمییان دەگاتە یەک ملیۆن پلەی سیلیزی.

لە وێنەکاندا بۆ یەکەم جار چەند بەشێکی شاراوەی بەرگەهەوای خۆر دەرکەوتووە کە بە درێژایی ٥٠٠ کیلۆمەتر گازەکانی ئۆزۆنی بە پلەی گەرمی زۆر بەرز تیادایە.

زانایان تا ئێستا نازانن چۆن ئەو شریتانە لە بەرگەهەوای خۆردا دروستبوون، بەڵام لە ڕێگەی ئەم زانیاریانەوە تێگەیشتن لە چۆنیەتی دروستبوونی بڵێسە و گەردەلولەکانی خۆر ئاسانتر دەبێت، کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی سەر زەوی هەیە، هەروەها چۆنیەتی گەیشتنی وزەی خۆر بە زەوی رووندەبێتەوە.

ئەمە یەکەم جارە وێنەیەکی سەر گۆی خۆر بەو ڕوونییە دەگیرێت، پێشتر لەو وێنانەی کە گیراون چەند بەشێکی خۆر بە شاراوەیی دەردەکەوتن.