ڤیدیۆ.. زاهیر جەلال لە وەسفی حەمە جەزا و سلێمانیدا

2020-04-10

6254 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ زاهیر جەلال لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بە کۆپلەیەک گۆرانی هونەرمەند حەمە جەزای کۆچکردوو وەسفی سلێمانی دەکات، سەبارەت بە حەمە جەزا دەڵێت "ڕەحمەت لە گۆڕت خاڵە حەمە".

هونەرمەند زاهیر جەلال لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا کۆپلەیەک لە گۆرانی "سلێمانی" هونەرمەندی  کۆچکردوو حەمە جەزا بە شێوەی شیعر دەڵێتەوە و دەڵێت "ئەی شارەکەم تابمێنم.. خوێنم شاری وەک تۆی دەوێ..دڵم یاری وەک تۆی دەوێ.. بولبولی سۆز و کەڵکەڵەم هەر بەهاری وەک تۆی دەوێ.. هەر هەواری وەک تۆی دەوێ.. ئەی شارەکەم سلێمانی.. ئەی شارەکەم سلێمانی".

لە کۆتای هۆنراوەکەدا زاهیر جەلال لە وەسفی حەمە جەزای کۆچکردودا دەڵێت "ڕەحمەت لەو گۆڕەشت خاڵە حەمە بۆ خۆت و دەنگت و هۆنراوەت".

زاهیر جەلال لەسەر گرتە ڤیدیۆکەی کە بڵاویکردووەتەوە و دیمەنی بە شێک لە شەقامە دیارەکانی سلێمانی بە دەنگی حەمە جەزا نیشان دەدات، نوسیوویەتی "شاری سلێمانی لەسەردەمی کۆرۆنادا ببینن، خوای گەورە و خەمخۆران سلێمانی و کوردستان بپارێزێت"، ئاماژەی بەوەکردووە کە ڕێگەپێدانی هاتوچۆی پێبووە.

زاهیر جەلال ساڵی ١٩٦١ لە سلێمانی لە دایكبووە، تاوەكو پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە، ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەرییدا کاردەکات و چەندین کلیپ و گۆرانی تایبەت بەخۆی هەبووە، وەک ئەکتەریش لە چەند فیلمێکدا کاریکردووە.

ئ.ل