ژنێکی تەمەن ١٠٧ ساڵ کۆرۆنای تێپەڕاند

2020-04-10

1546 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی تەمەن ١٠٧ ساڵ توانی بەسەر ڤایرۆسی کۆڤید ١٩دا سەربکەوێت و نەخۆشییەکەی تێپەڕاند، بەوەش بووە بەتەمەنترین کەس کە لە نەخۆشییەکە چاکبووەتەوە.

ئەو بەتەمەن هۆڵەندییە ئەو پێشبینی و دەنگۆیانەی شکاند کە دەریانخستبوو کەسانی بە ساڵاوچوو، بەهۆی نەخۆشیی و لاوازی بەرگریی لەشیانەوە ناتوانن لە نەخۆشییەکە چاکببنەوە.

ماڵپەڕی میترۆ ئاماژەی بەوەکردووە، کۆرنیلیا ڕاس دوای ڕۆژێک لە یادی لەدایکبونیدا کە بووە بە ١٠٧ ساڵ لە ١٧ی مارسدا هەستی بە گێژی و ژانەسەر  کردووە.

ئەو ژنە بەتەمەنە لە دواین جاردا بۆ ڕێوڕەسمی ئاینی سەردانی کڵێسایەکی کردووە نزیکە لە خانەی بەساڵاچووانە و ئەو شوێنەی تێیدا دەژی، کە دەکەوێتە دورگەی خوری لە باشوری خۆرئاوای هۆڵەندا.

لەو کاتەدا پشکنین بۆ ٤٠ کەسی ئامادەبووی کڵێساکە کراوە دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لەنێویاندا ١٢ کەس گیانی لەدەستداوە، دوای چەند ڕۆژێکی کەم پزیشکان هەواڵی چاکبوونەوەی کۆرنیلیان ڕاگەیاندووە، کە توانیویەتی بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵبێت.

کچی خوشکەکەی "خوشکەزاکەی" لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتوویەتی "بڕوامان نەکردووە لە ژیاندا بمێنێت".

ئەو ژنە یەکەم بەساڵاچوو نییە لە ڤایرۆسەکە چاکبووبێتەوە، بیل لابشیزی ئەمریکی تەمەن ١٠٤ ساڵ کە ڕزگاربوویەکی جەنگی جیهانی دووەم بووە دوای توشبوونی بە کۆرۆنا چاکبووەتەوە، چانگ گوانگفینی تەمەن ١٠٣ ساڵیش کە داپیرەیەکی چینییە و لە وهان دەژی، دوای شەش ڕۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە.

107-year-old Dutch woman becomes world's oldest person to recover ...

ئ.ل