چۆنێتی ئامادەکردنی بریانی لوبنانی

2020-04-10

8178 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئامادەکردنی هەندێک خواردن بەپێی دەستوریی وڵاتان دەگۆڕێت کە لەگەڵیدا تامەکەشی جیاواز دەبێت، لەو خواردنانەش بریانییە، لێرەدا چۆنێتی ئامادەکردنی بریانی لوبنانی دەخەینە ڕوو:

کەرەستەکان:

سێ کوپ برنج

٣٠٠ گرام سنگی مریشک یان گۆشت بە وردکراوی

یەك پیازی وردکراو

دوو کەوچکی گەورە زەیت

سێ کەوچکی گەورە کەرە

یەك کەوچکی بچوك بەهاراتی گۆشت

نیو کەوچك دارچین

یەك کەوچکی بچوك بەهارات

بیبەری ڕەش

نیو کەوچکی بچوك بەهاراتی تێکەڵ

دوو کەوچک بەهاراتی بریانی

ئاوی کوڵاو

بادەم و گوێز و کشمیشی سورەکراو بۆ ڕازاندنەوەی

ئامادەکردنەکەی:

لە ناو مەنجەڵێکدا زەیت و کەرەکە کەمێك گەرم بکە، پیازەکەی تێبکە تا سوور دەبێتەوە دواتر گۆشتەکە لەگەڵ خوێ بەپێی پێویست، بەردەوامبە لە تێكدان و بەهاراتی تێبکە.

برنجە شۆراوەکەی تێبکە و لەگەڵ گۆشتەکەدا تێکەڵی بکە و بەردەوامبە لە تێكدانی.

ئاوی کوڵاوی تێبکە و چاوەڕێ بکە تا ئاوەکە هەڵدەمژێت.

لەسەر ئاگرێکی کز بۆ ماوەی ١٠ خولەك دایبنێ، دوای کوڵانی لەسەر ئاگر لایبدە و بیخەرە سەر بەربەلەمێک.

بادەم و گوێز و کشمیشی سورکراو بکە بەسەریدا و لەگەڵ شلە پێشکەشی بکە.

ئ.ل