پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-04-10

70769 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینیی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چەنسێکی نوێی سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت، ئەویش لە ڕێگەی پێشنیازکردنی بیرۆکە نوێی و جیاواز، کە دەبێتە جێگەی ڕەزامەندی بەرپرسانی کارت.

پێویست ناکات هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەیت، ئەگەر بە ڕاستی تۆی خۆشبوێت لێت تێدەگات و پاڵپشتیت دەکات و لە ڕەفتارە نامۆکان خۆشدەبێت، بەمەرجێک تۆش چیتر بێ باکانە هەڵسوکەوت نەکەیت.

ئەگەر هەست بە ماندوبوونێکی زۆر دەکەیت خۆت لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان و کارکردن بە دوربگرە، لەم ماوەدا پێویست بە کەمێک حەوانەوەیە بیرت بێت تەندروستیت لە هەموو کارێک گرنگترە.

دەرفەتێکی باشە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە نوێیەکەت، ئاگاداربە هەموو شتێک بە خێرایی دەجوڵێت و بەرەوپێش دەڕوات، هەوڵبدە لەگەڵ خواستەکان هەنگاوەکان بنێیت.

کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێش و نەرمونیانت هەیە، هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ببیتە جێگەی سەرنجی خەڵکی، ئەگەر کەسێکی سەڵتی سوود لەم کەسایەتییەت وەربگرە بۆ دۆزینەوەی دڵخوازی ژیانت.

ئەگەری هەیە لەم ماوەدا چەند نەخۆشییەک ڕووت تێبکات، دەتووانیت بە وەرزشکردن خۆت لە قورسترین بارودۆخی تەندروستیت ڕزگار بکەیت.

سەرزەنشتی هاوپیشەکانت دەکەیت لەسەر ڕەفتارەکانیان، ئەمڕۆ هەندێک هەڵە تێگەیشتن و ناخۆشی دروست دەبێت، ئەگەری هەیە ببێتە هەڕەشەیەک بۆ گەیشتن بە ئامانجی کارەکەت.

ئەگەر لە پەیوەندییە سۆزدارییەکەتدا هەست بە هەندێک قورسی و ناڕێکی دۆخەکە کرد، ئەوەی تەنها لەسەرت پێویستە گفتوگۆی ژیرانەیە بۆئەوەی زیان بە پەیوەندییەکەت نەگەیەنیت.

جەستە و مێشکێکی باشت هەیە و توانای ڕوبەڕوبوونەوەی فشار و سەختییەکانت هەیە، بەڵام ئەگەر باشتر ئاگاداریی تەندروستیت نەبیت وزە و هێزی جەستەت دەڕوخێت.

ئەمڕۆ ئاماژەی کارێکی نوێ یان پڕۆژەیەک دەخرێتە بەردەست کە شایەنی بوویت، هەوڵبدە وریایی و زیرەکی خۆت بەکاربهێنیت بۆ گەیشتن بە ئامانج و بێهیوا نەکردنی چواردەورەکەت.

تا دەتوانیت بوێر و ڕاستگۆبە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت، ئەوە تەنیا کلیلی نزیکبوونەوە و  ئاشتبوونەوەیە، چونکە لەم ماوەدا هەندێک کێشە زیانی بە لایەنی دەروونیی و پەیوەندییە خێزانییەکەتانی گەیاندووە.

لە بەرامبەر خواردندا ناتوانیت خۆڕاگربیت ئەمەش خاڵی لاوازی تۆیە، بەڵام ئەم خووەت لە داهاتوودا زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.