نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا

2020-04-10

18194 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ هەینی، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٦٨٥ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٤ دۆلار و ١٧ سەنتە.

 هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٤ هەزار و ١٧٤ دۆلار.

 هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٥١ ھەزار دینارە.

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٨٥ ھەزار دینارە.

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جیهان بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت و لێکەوتەی ئەو دۆخەش وایکردووە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی داببەزێت، بەڵام نرخی زێڕ و دۆلار بەرزببنەوە.