چیا مەجید کەی بووە بە باڵاپۆش؟

2020-04-09

100611 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بەرنامەی ئێوارەی NRT2 کە هەودا ئەحمەد پێشکەشی دەکات، میوانداری هەردوو بێژەری دیاری کەناڵی NRT چیا مەجید و تەڤگەر شێرکۆی کردووە، لە درێژەی گفتوگۆکانیان هەودا چەند پرسیارێک سەبارەت بە باڵاپۆشی لە چیا دەکات و ئەویش وەڵامدەداتەوە.

هەودا لە چیا دەپرسێت، "کەی باڵاپۆش بوویت؟ و بۆچی باڵاپۆش بوویت؟ باڵاپۆشییەکەت رێگری نەکرد لە کاری راگەیاندن؟" چیاش وەڵامدەداتەوە و دەڵێت، ئەو پرسیارەی زۆر لێدەکرێت بە تایبەت لەلایەن ئەو کەسانەوە کە پێشترنەیانناسیوە.

چیا دەڵێت، "من لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، بە نزیکەیی ١٨.. ١٩ ساڵ بووم، دەستمکرد بە باڵاپۆشی، لە سەرەتادا هەڵبەتە بە شێوەیەکی باش نەمدەکرد، هەر لەچکێکی ئاساییم دەکرد، دواتر قەناعەتم بۆ دروستبوو کە پێویستە باشتر لەچکەکەم بکەم، مادام من لەچکەکە هەر دەکەم، پێویستە جلوبەرگەکانیشم ڕێکبخەم، کە لەگەڵ جلوبەرگی کچێکی لەچکبەسەردا بگونجێت."

سەبارەت بە پەیوەندی خێزانەکەیان بە باڵاپۆشییەوە چیا باسلەوەدەکات، "هەڵبەتە قورسە بۆ کەسێک لە خێزانێکەوە بێت زۆر پابەند نەبن بە ئاینەوە، ئەوەش بۆ من راستە و من لە خێزانێک بووم زۆر پابەند نەبوون بە ئاینەوە، کەسێکی وا نەبووە هانمبدات و دەستخۆشیم لێبکات."

پاشان هەودا دەپرسێت، کێ وایلێکردووە کە لەچک بکات؟ لە وەڵامدا چیاش دەڵێت، کە لە منداڵییەوە حەزی بە ئاین هەبووە و شتەکەش کتوپڕ بووە و پێی خۆش بووە لەچک بکات، بۆ هەمووشیان موفاجەئە بووە.

ب.ع