سەیوان گاگلی نوێترن بەرهەمی بڵاوکردەوە

2020-04-08

2746 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەیوان گاگلی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "خوادایە" بڵاوکردەوە.

سەیوان لە رێگەی بەرنامەی NRT2 کافێ نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە، کە گۆرانی "خودایە"یە، ئاوازی فەرید ئەبول غاسەمییە، کاری میکس و ئەرەنجمێنتیشی بۆ کردووە، لەلایەن تین فلیم گروپەوە کارەکانی تری بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

سەیوان گاگلی لە گوندێكی نێوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستان لەدایكبووە و تەمەنی ٣٠ ساڵە و برای گۆرانیبێژی میللی عومەر گاگلییە.، سەرەتا بە گۆرانی میللی دەستی پێكردووە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر ناسراوە، چەندین کلیپ و گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئ.ل