ئەم نیشانانە دەریدەخەن ڤیتامین لە جەستەتدا کەمە

2020-04-08

32333 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەمبوونەوەی ڤیتامین لە جەستەدا وادەکات کۆمەڵێك نیشانە لە جەسەتدا دەربکەون کە ئاگادارمان دەکاتەوە لەوەی دەبێت چارەسەری  ئەم گرفتە بکەین.

ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامینەکان کردووە لە جەستەدا، بەم جۆرە:

-لاوازبوونی قژ و نینۆکەکان، نیشانەیە بۆ کەمی ڤیتامین B7.

شەقبوونی لێوەکان و ئاوسانی لیمفە گرێکان کە ئاماژەن بۆ کەمیی ئاسن و ڤیتامین B.

-خوێنبەربوونی پوک، ئاماژەیە بۆ کەمی ڤیتامین C.

-لێڵبوونی بینین و تاریکبوونی بەرچاو ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی ڤیتامین A.

-پەڵەی وشک و زبر لەسەر پێست و گرژبوونی مووەکان، نیشانەن بۆ کەمبوونی زینک و ڤیتامین B3 و B6 .

-هەڵوەرینی قژ، نیشانەیە کەمبوونەوەی کانزاکان و ڤیتامین B7  و B3 .

- دەرکەوتنی پەڵەی سور یان سپی لەسەر پێست، نیشانەی کەمبوونی ڤیتامین ئەی و سییە.

ژ.ن