ڤیدیۆ.. بەهۆی کەرەنتینەوە دوو هاوسەر لەسەر سنور چاویان بەیەکدەکەوێت

2020-04-08

2854 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێڕای ئەوەی لە ئەوروپا رێکاری تایبەت گیراوەتە بەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام خۆشەویستیی راستەقینە کە لە نێوان دوو هاوسەریی بەساڵاچوودا هەیە هیچ شتێك رێگریی لێنەکردووە و هێشتا چاویان بەیەکتر دەکەوێت وێڕای ئەوەی هەریەکەیان لە وڵاتێکدان.

بەگوێرەی کەناڵی " ruptly" ئاماژە بەوەکراوە، ئینگا راسمۆسن، ژنێکی دانیمارکییە کە تەمەنی ٨٥ ساڵە و کارستین تۆشسن هانسنی تەمەن ٨٩ ساڵی هاوسەریی کە دانیشتووی ئەڵمانیایە، رۆژانە لەسەر سنور چاویان بەیەکتر دەکەوێت و بەیەکەوە ناندەخۆن و قاوە دەخۆنەوە، بەڵام لە دووری یەکتر دادەنیشن.

ئەم دوو هاوسەرە بەهۆی داخرانی سنوری ئەڵمانیا و دانیمارك ناچاربوون لەیەك جیابکرێنەوە و لەدووری یەك بژین.

ئانگا دەڵێت: "پێدەچێت کات خاو ببێتەوە کاتێك لەماكەوە دانەنیشین، بەڵام دەتوانین چی بکەین؟ ناتوانین یاساکان بشکێنین، بەڵام هەرگیز بەخەیاڵماندا نەهاتووە کە بەشتێکی وادا تێبپەڕین".

لەلایەکی دیکەوە هاوسەرەکەی دەڵێت، "گرنگ نییە ئەگەر باران بێت یاخود کەش گەرم بێت، بەردەوام دەبین لە بینینی یەکتر بەم جۆرە تا ئەو کاتەی سنوورەکان دەکرێنەوە".

ژ.ن