چۆن لە تەمەنی گەنجییەوە رووبەڕووی پیربوونی پێستت دەبیتەوە؟

2020-04-08

2240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵپەڕی "هاوت دی" ئەڵمانی تایبەت بە هەواڵی جوانکاریی خانمان، ئاماژەی بەوەکردووە، پیربوونی پێستی خانمان لە تەمەنیی ٢٥ ساڵییەوە دەستپێدەکات، دوای ئەوەی لەم کاتەدا ترشی هیالۆرۆنیك لە پێتسدا کەمدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات پێست نەرمییەکەی لەدەستبدات و  چرچی و هێڵی لەسەر دەربکەوێت.

بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمەش باشتروایە ئەو کرێم و سیرۆمانە بەکاربهێندرێن کە ترشی   هیالۆرۆنیکیان تێدایە کە کاردەکات بۆ شیکردنەوەی پێست و باشترکردنی نەرمیی پێست، ئاخود ئەوانەی کە ماددەی رتینۆلیان تێدایە کۆ رێکە لە داخرانی کونیلەکان دەگرێت و کۆتایی بە خانە مردووەکانی پێست دەهێنێت.

هەروەها ڤیتامین C بە رێگەیەکی کاریگەر دادەندرێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون و دواخستنیان، هەروەها کاردەکات بۆ خێراکردنی کرداری دروستکردنی کۆلاجین، کە ئەمەش وادەکات پێست نەرم ببێتەوە و بریقەدار و کراوە بێت.