لەکاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا ئەم خواردنانە مەخۆن

2020-04-07

27977 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رێکخراویی تەندروستیی جیهانیی چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی خواردنەکانی رۆژانەوە کە پێویستە کەسە پێگەیشتووەکان جێبەجێیان بکەن لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

لەو کۆمەڵە رێنماییەدا کە رێکخراویی تەندروستیی جیهانی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەکراوە کە دەبێت بەردەوام سیستمی خواردنی تەندروست بەکاربهێندرێت و دووربکەونەوە لە خواردنانەی کە زیانیان هەیە بەتایبەت بۆ کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە.

رێنمایی خۆراکیی لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا:

- رۆژانە ٨-١٠ کوپ ئاو بخۆنەوە، لەگەڵ ئەو میوە و سەوزانەی کە ئاویان زۆر تێدایە و خواردنەوە بەسوودەکانی دیکەش.

- دووربکەونەوە لە خواردنەوەی کافایین بە بڕێکی زۆر.

- دووربکەونەوە لە شەربەتی میوەی دروستکراو.

- دووربکەونەوە لەو خواردنەوانەی کە شەکرییان تێدایە.

- دووربکەونەوە لە خواردنەوە گازییەکان و سۆدا و خواردنەوەکانی دیکە کە شەکریان تێدایە.

- خوێ کەمبکەنەوە لە خواردنەکانتاندا.