ڤیدیۆ.. سەمای دواین نەخۆشی چاکبووەوە لە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکدا

2020-04-07

62798 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای کەس کە لە نەخۆشی کۆرۆنا چاکبووەتەوە لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای واست بووە، لەبەرچاوی میدیاکاران لە خۆشیدا دەستی بە سەماکردن کردووە، پاشان نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

ماڵپەڕی عەرەبیە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژی دووشەمە دیمەنەکە تۆمارکراوە کە نەخۆشەکە لە ڤایرۆسەکە ڕزگاری بووە، لەبەردەم پزیشکەکانی و میدیاکاراندا لە خۆشیدا سەمای کردووە دواتر نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە بەرپرسانی تەندروستیی پارێزگاکە ئاشکرایانکردبوو کە نەخۆشێکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەدا نەماون و هەموویان چاکبوونەتەوە.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، دواین نەخۆش دەڵێت "داوا لە خەڵکی دەکەم لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە نەخۆشییە ترسناکە"، دواتر خواحافیزی لە هەمووان کردووە و چووەتەوە ماڵەکەی خۆی.

ئ.ل