ڤیدیۆ.. هەموو رێگەکانی چوون بۆ مزگەوتی حەرەم لە مەککە داخراون

2020-04-06

3481 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە درێژەی هەوڵەکانی وڵاتی سعودیە بۆ  ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زۆربەی ڕێگەکانی پارێزگاکانی داخستووە، لە نێویاندا ڕێگەی چوون بۆ مزگەوتی حەرام داخستووە.

ڕوسیا تودەی گرتە ڤیدیۆی دیمەنی داخستنی ڕێگەی چوون بۆ مزگەوتی حەرام لە مەککەی پیرۆزییان بڵاوکردووەتەوە، تاکو ئێستا ئەو ڕێگەیە بەسەر مسوڵمانان و نوێژخوێناندا داخراوە و نەکراوەتەوە.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئەو ڕێگە سەرەکیانەی کە دەکەونە سەر گەیشتن بە مزگەوتی حەرام لە مەککەی پیرۆز بە تەواوی داخراون، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسایش چاودێری ناوچەکە دەکات، ئەمەش وەک هەوڵێکە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵات و شارەکەدا.

ئ.ل