زرار دەرد و دەرمانی بڵاوکردەوە

2020-04-04

2617 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ زرار نوێترین گۆرانی بە ناوی "دەرد و دەرمان" لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

زرار لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، نوێترین کاری هونەرییەتی کە بەشێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوە، هۆنراوەی ڕەسوڵ کەریمیە و ئاوازی خۆیەتی، هومایۆن عەزیزی کاری موزیکی بۆ کردووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبوومێکی نوێیە کە لە حەوت تراک پێکهاتووە، ئاوازی سەرجەم گۆرانییەکان خۆی دایناوە، تەنیا کاری موزیکی ماوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.

زرار لە ساڵی ١٩٧٤ لە سەنگەسەر لەدایکبووە، ماوەی ٢٠ ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، لە ساڵی ١٩٩١ بۆ یەکەمجار دەستی بەکاری ھونەری کردووە، لە کاری شانۆیشدا بەشداریکردووە جگەلەوەش لە دوو کورتە فلمدا وەکو ئەکتەر بەشداریکردووە کە یەکێکیان بە زمانی ئینگلیزی بووە، یەکەم ئەلبومی بەناوی "ھەناسە" بووە، دووەم ئەلبومیشی "ژیلەمۆ"یە کە لەمساڵدا بڵاویکردووەتەوە، چەندین ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی ھەیە.

ئ.ل