چەند ئامۆژگارییەک بۆ نەمانی لوتگیران لەکاتی خەودا

2020-04-04

20140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس چ بەهۆی بوونی گۆشتی زیادە لە لوتیان یان هەوکردنی گیرفانەکانی لوت و جیوبەوە بێت، شەوان کاتێک دەنوون هەست بە گیرانی لوتیان دەکەن بەجۆرێک کاریگەریی لەسەر خەویان دەبێت.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، بەهۆی گرفتی تەندروستییەوە یان هەوکردنی گیرفانەکانی لوت و هەڵامەتەوە بێت زۆرکات لەکاتی خەودا هەندێک کەس توشی گیرانی لوت دەبنەوە، کە کاریگەریی لەسەر ئاستی هەناسەدانیان دەبێت و خەویان پچڕ پچڕ دەبێت، یان خەوی قوڵ بەدەستناهێنن، پزیشکانی ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن پێسخەوتن یان شەوان ئەم کارانە بکەن:

-خواردنەوەی چای گەرم

-گیراوەی ئاو و خوێ ئامادە بکرێت و لە دەمدا غەرغەرەی پێبکرێت.

-بەکارهێنانی هەڵمی ئاوی گەرم چ بە ئامێر بێت یان  ڕێگەی جیاوازتر.

- دەتوانیت گەرماوێکی گەرم بکەیت

- چەند دڵۆپێک زەیتی بۆندار لە ژووری نوستنەکەت بڕژیت

- بەکارهێنانی ئامێری شێدارکەرەوە بۆ ژووری نوستنەکەت

-ڕاگرتنی هاوسەنگی ژووری نوستنەکەت

-بەکارهێنانی ئەو لەزگانەی لەسەر لوت دادەنرێت بۆ باشکردنی هەناسەدان

- بەکارهێنانی پشتییەکی تر بۆ بەرزبوونی ئاستی سەرت و باش هەناسەدان

17 نصيحة تساعد على النوم بشكل أفضل | مجلة صحتنا الالكترونية

ئ.ل