ڤیدیۆ.. سەرکەشی و بوێری پۆلیسێک لە دەستگیرکردنی شۆفێرێکی تیژڕەودا

2020-04-03

13801 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا سەرکەشی و بوێری پۆلیسێک دەردەکەوێت، کە چۆن ئازایانە توانیویەتی شۆفێرێکی تیژڕەو لەسەر ڕێگەیەکی بەفراوی دەستگیربکات.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی، پۆلیسێکی هەرێمی ئێرکۆتسک لە ڕوسیا خۆی هەڵدەداتە ناو ئۆتۆمبێلی شۆفێرێکی تیژەڕەوەوە، کاتێک بەهۆی بوونی بەفر لە ڕێگەکەیدا شۆفێرەکە خێرای ئۆتۆمبێلەکەی کەمکردبووەوە.

پۆلیسەکە ماوەیەکی زۆر بە دوای شۆفێرە تیژرەوەکەوە بووە، کە بەهۆی شکاندنی یاساکانی هاتوچۆ هەوڵی دەستگیرکردنی دەدات، بەڵام ڕێگەکە بەفراوییە، کاتێک شۆفێرەکە بەهۆی خراپی شەقامەکەوە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی کەمدەکاتەوە، لەو ساتەدا پۆلیسەکە خۆی هەڵدەداتە ناو ئۆتۆمبێلی شۆفێرەکەوە، بەو جۆرە دەتوانێت دەستگیری بکات.

ئ.ل