ڤیدیۆ..مارێکی گەورە لە ڕێگەیەکی گشتییدا خۆی هەڵدەداتە سەر ئۆتۆمبیلێک

2020-04-03

81013 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێکی گەورە لەسەر ڕێگەیەکی گشتیدا خۆی هەڵدەداتە سەر بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبیلێک، چەند جارێک هەوڵدەدات لە جامەکەوە ڕێگەیەک بدۆزێتەوە و بچێتە ژوورەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نەتەوەی چینی، ڕووداوەکە لە سەر ڕێگەیەکی گشتیی لە شاری سوینینیگ سەر بە هەرێمی سیچوان روویداوە.

ڕۆژنامکەە گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە کە مارەکە لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەدایە، هەوڵدەدات بە جامەکەدا سەربکەوێت بەڵام دەخزێتە خوارەوە، لەو کاتەشدا شۆفێرەکە دەڵێت "چۆن هاتووەتە ئەو شوێنە؟"

شۆفێرەکە لەو ساتەدا ترسی لێدەنیشێت کاتێک مارێکی گەورە بە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکەدا دەبینێت، مارەکەش چەند جارێک هەوڵدەدات لێی نزیک بێتەوە، دواتر شۆفێرەکە دەچێتە لایەکی شەقامەکە و بە هاوکاری کەسێک مارەکە لە ئۆتۆمبێلەکە دەکاتەوە.

ئ.ل