نیشانە و هۆکارەکانی قەبزی

2020-04-03

18001 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دروستبوونی قەبزی بەهۆی تێکچوونی یان کەمبوونی جوڵەی ڕیخۆڵە و مانەوەی پسیایی لە ڕیخۆڵەکاندا ڕوودەدات، کە یەکێکە لە گرفتە تەندروستییە باوەکان لە جیهاندا.

ماڵپەڕی webmd نوسیوویەتی، زۆربەی کەس لە ساڵێک چەند جارێک توشی قەبزی دەبن زۆربەی کاتیش ماوەکەی دوو بۆ سێ ڕۆژ دەخایەنێت، کە ئازار لە ناوچەی سک و کۆم و دروست دەکات.

هۆکارەکانی ڕوودانی قەبزی زۆرن، زۆربەی کات بەهۆی چوونی ڤایرۆس بۆ ڕیخۆڵەکان ڕوودەدات، لە دیارترین هۆکارەکانیش:

-بوونی هەستیاریی بە هەندێک جۆری خواردن

-نەخۆشی شەکرە

- ئەو کەسانەی گرفتی ڕیخۆڵە و گەدەیان هەیە

-خواردنی خۆراکێک کۆئەندامی هەرس بێزار بکات

-بوونی بەکتریا لە گەدە یان ڕیخۆڵەکاندا

- خواردنی هەندێک جۆری دەرمان

-بوونی گرفت لە چالاکی غودەی دەرەقی

- هەندێک جۆری شێرپەنجە

- نەشتەرگەریی لە کۆئەندامی هەرسدا

- ئەو کەسانەی گرفتی قۆڵۆنیان هەیە

-خواردنی نۆک و بەقولیاتەکان کە بە باشی نەکوڵابن

اسباب الاسهال 3

نیشانەکانی قەبزی:

-ئاوسانی سک

-گرژی لە ڕیخۆڵەکان

- ڕەقبوونی پیسایی

- بەردەوام هەستکردن بەوەی پێویستە بچیت بۆ توالێت

- دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردن

لە نیشانە مەتریسدارەکان:

-بوونی خوێن لە پیسایدا

-لەدەستدانی کێشی لەش

-تالێهاتن

-ماوەکەی زیاتر لە سێ ڕۆژ بخایەنێت، کەسەکە نەتوانێت هیچ شلەمەنی بخوات و جەستەی وشکبێتەوە، لەم حاڵەتدا سەردانکردنی پزیشک بە خێرای پێویستە.

اسباب الاسهال

ئ.ل