وێنە و ڤیدیۆ.. سیاسەتمەدارێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەیدا لە گۆڕستان نێژرا

2020-04-03

168401 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەزکیدی بیتسۆی تەمەن ٧٢ ساڵ و ئەندامی حزبی دیموکراتی یەکگرتوو لە باشوری ئەفریقا، لەدوای مردنی لەگەڵ ئۆتۆمبێلە خۆشەویستەکەیدا خرانە گۆڕەوە.

ئەو سیاسەتمەدارە دوو ساڵ پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری "مەرسیدس- بەنز E500" کڕیوە، هەروەک لە ماڵپەڕی سەندیاتای پۆستدا هاتووە.

 خانەوادەکەی لە کۆتایی هەفتەدا مەراسیمی ناشتنەکەیان ئەنجامداوە، قاتی چاکەت و پانتۆڵێکی کرێمیان کردووەتە بەر لاشەی بیتسۆ و کردوویانەتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە و پشتێنی سەلامەتییان بۆ بەستووە، بەو جۆرە خستوویانەتە ناو گۆڕەکەوە و ناشتوویانە.

کەسە نزیکەکانی ئاماژەیان بەوەکردووە، بیتسۆ یەکێک بووە لەو کەسانەی کە زۆر سەرسامی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی بووە، ماوەیەکی زۆر بووە پێی راگەیاندوون، ئەگەر مرد بەو جۆرە بینێژن.

لە هەمان ڕووداوی هاوشێوەدا و لە ساڵی ٢٠١٨دا لە شاری باودینگ لە هەرێمی خەبی لە چین، لاشەی دانیشتوویەکی ئەو شارە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری "هیۆندای سۆناتا سیدان" پێکەوە نێژراون.

ئ.ل