باوان قەزاز بە کلارنێت میوزیکی گۆرانییەکی بەناوبانگی کوردی دەژەنێت

2020-04-02

5183 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باوان قەزازی میوزیكژەن نوێترین پارچە میوزیکی لە چانێڵی تایبەتیی خۆی لە یوتیب بڵاوکردەوە.

باوان قەزاز بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، میوزیکەکە کەڤەری کۆرانی هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامییە بەناوی "من ئەو کەسەم" و بە کلارنێت ژەنیویەتی.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم کارەی بە مەبەستی خزمەتکردن بە کوردستان و خەڵكی سلێمانی بە تایبەتیی کردووە لەم کاتەدا کە خەڵك هەموو لەماڵەوەن و هەموو دووکان و بازاڕەکان داخراون، وەکو میویزكژەن و هونەرمەندێك ویستوویەتی بەرهەمێکیان پێشکەش بکات.

باوان قەزاز ساڵی ١٩٩٧ لەدایكبووە، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی دەرمانسازییە، لە تەمەنێکی منداڵییەوە خەریکی کاریی هونەرییە، لە وڵاتی تورکیا و قوبرسدا بەشداریی لە چەندین کاری هونەری و لایڤ میوزیك کردووە، لەگەڵ زۆرینەی گۆرانیبێژە ناسراوەکانی تورکیا کاری کردووە.