ئایدن ئوستان نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

2020-04-01

3674 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەند ئایدن ئۆستان  بەرهەمێکی نوێی خۆی بە ناوی "لەبیر ناکرێ" بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە لە ئاوازی ڕۆژ کەریم و تێکستی مازیار فایەق بڵاوکردەوە،کاری میوزیکی لەلایەن ڕۆژ کەریم بۆکراوە ، ‌ئالان کامیل بە سۆلۆ بەشداربووە و میکس و ماسترینگی ئەحمەد ناتق کردوویەتی، لە ووڵاتی ئیسپانیا گۆرانیەکە تۆمارکراوە و کلیپەکەش وێنەگیراوە.

ئایدن ئۆستان لە ساڵی 1982 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و دانیشتووی وڵاتی ئیسپانیایە ، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997 بەناوی "تارمایی خەم".