ئەم خواردنانە هەرگیز مەخەرە مایکرۆوەیڤەوە

2020-04-01

7014 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مایکرۆوەیڤ یەکێکە لەو ئامێرانەی کە بۆ گەرمکردنەوە و دروستکردنی هەندێك خواردن بەکاردەهێندرێت، بەڵام نابێت ئەم ئامێرە بۆ گەرمکردنەوەی هەموو جۆرە خواردنێك بەکارنەهێندرێت چونکە زیانی دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی " Bright Side" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو خواردنانە کردووە کە نابێت هەرگیز بخرێنە مایکرۆوەیڤەوە، بەم جۆرە:

١. میوە:

هەندێك لە میوەکانی وەك سێو و مۆز، کوالیتی و پێکهاتەی لەدەستدەدات ئەگەر بکرێتە مایکرۆوەیڤەوە.

٢. ئەو خواردنانەی کە بە ئەلەمینیۆم روپۆشکراون:

ئەلەمینیۆمەکە وادەکات گەرمیی ناو مایکرۆوەیڤەکە زیاتربێت، ئەمەش ئەگەری سووتانی خواردنەکە لەناو مایکرۆوەیڤەکەدا زیاتربێت.

٣. قوتوی پلاستیکی:

ئەو خواردنانەی کە لە قوتوی پلاستیکیدان دوای گەرمکردنەوەی قوتووە پلاستیکەکە هەندێك دوکەڵی کیمیایی دەردەکات کە لە کۆمەڵێك ماددەی زیانبەخش پێکهاتووە و مەترسیی لەسەر تەندروستیی دەبێت.

٤. هێلکە:

پلەی گەرمی بەرز وادەکات لەژێر توێکڵی هێلکەکەدا دوکەڵ دروست ببێت و ئەگەری هەیە هێلکەکە بتەقێتەوە، بۆیە ئەگەر ویستت هێلکەیەك لە مایرۆوەیڤدا بکوڵێنێت، ئەوا باشتروایە کونێکی لێ بکەیت.

٥. گۆشتیی بەستوو:

گۆشتیی بەستوو ئەگەر بەباشی نەتوێتەوە ئەوا بەشێوەیەکی نا یەکسان دەکوڵێت و گونجاونابێت بۆ خواردن.

ژ.ن